په‌روین بوڵدان، ئه‌ندامی وەفدی ئیمرالی پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان-په‌كه‌كه ده‌كات و دەڵێت: "پیرۆزه له هه‌موان، ئيتر به‌ردی بناغه‌ی ئاشتی داده‌نرێت".
ئاوێنە: پەروین بوڵدان، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی پەكەكەوە وتوشیەتی"خۆزگه سه‌رۆكه‌كه‌م، سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، ئه‌م رۆژه‌ی ده‌بینی".
هەر ئەمڕۆ پارتی كرێكارانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە نێوان ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەچو. کۆنگرەکە بە بەشداری نوێنەرانی هەمو بوارەکانی خەبات، لە دو هەرێمی جیاواز بە تەریب لەگەڵ یەکتر بەڕێوەچو.
وتیشی "لەم چوارچێوەیەدا کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، سەبارەت بە کارەکانی پەکەکە بڕیاری گرنگی مێژویی وەرگرت."
جەختیشی كردەوە، ئەنجامەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و زانیاری و بەڵگە فراوانەکان لەسەر بڕیارە وەرگیراوەکان، دوای کۆکردنەوەی ئەنجامەکانی هەردو هەرێمە جیاوازەکە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بۆ ڕای گشتیی ڕایدەگەیەنرێت.