ئەردۆغان لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە: چاوەڕێین هەواڵی مژدەبەخشمان پێبگات
  2025-05-10       210       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لەبارەی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە رایگەیاند، "دەکرێت هەرساتێک هەواڵى مژدەبەخشمان پێبگات".

ئاوێنە: لەمیانەی بەشدارییکردنی لە چالاکییەکی تایبەت بە دایکان و خێزان لە ئیستانبوڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی 12هەمین کۆنگرەی پەکەکە کە دوێنێ بەستنی راگەیەندرا، بە ئاماژە رایگەیاند: "دەکرێت هەرساتێک هەواڵى مژدەبەخشمان پێبگات".

لەبارەی ئەو پرۆسەیەی لە ئێستاشدا لە ئارادایە، گوتی:"بە هەنگاوى پتەو لەسەر رێبازى تورکیاى بێتیرۆر بەردەوامدەبین."

ئەردۆغان راشیگەیاند: "دەزگای هەواڵگری و سەرجەم دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانى دیکەمان بەوردى لەکارەکانیان بەردەوامن".

سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوەشکردەوە، وەکو دەوڵەت رێگەنادەن بەوەی هیچ بۆشاییەک دروستببێت و چاودێریی کارەکان دەکەن.

وتیشی: "باوەڕمان وایە دەگەینە وێستگەى کۆتایی تورکیاى بێتیرۆر".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×