لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەشت ئەندامی خێزانێک یەک لەدوای یەک گیان لەدەست دەدەن
  2025-05-10       825       

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەشت کەسی خێزانێک کە بۆ ڕزگارکردنی منداڵێکیان دەچنە ناو بیرێکی کشتووکاڵییەوە، یەک بەدوای یەکدا گیان لە دەست دەدەن.

 

ئاوێنە: لە شارۆچکەی " کونان"ی سەر بەشاری " کۆیەشت"ی پارێزگای لوڕستان، کەسێک بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێری هەڵدانی ئاو، دەچێتە نێو بیرێکی کشتوکاڵیییەوەو بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە پەکی دەکەوێت، حەوت کەسی خانەوادەکەی یەک بەدوای یەکدا بۆ رزگارکردنی یەکتری چونەتە ناو بیرێکی کشتوکاڵییەوە، گیانیان لەدەستداوە.

قایمقامی شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند "سەرەتای روداوەکە بەوجۆرە بووە کە منداڵێک کەوتوەتە ناو بیرە کشتوکاڵییەکەوەو باوکی بۆ رزگارکردنی چوەتە ناو چاڵەکەوە، دوای ئەو برای منداڵەکەش بۆ رزگارکردنی ئەو دوو کەسەی تر چووەتە ناوچاڵەکەوە، پاشان ئەندامانی دیکە خێزانەکە بۆ رزگارکردنی ئەوانی دیکە یەک لەدوای یەک چونەتە ناو چاڵەکەو گیانیان لە دەستداوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×