پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی لە هەرێم بە هەڵە خانەنشینكراون بگەڕێندرێنەوە سەر كارەكانیان.
ئاوێنە: د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا وتی، پێویستە حكومەتی هەرێم چارەسەرێك بۆ ئەو كەسانە بدۆزێتەوە كە بەر لە تەواوكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینكراون و دەبێت ئەو كەسانە مافەكانیان وەربگرنەوە كە چەندین رێگا هەن بۆ ئەو مەبەستە یەكێك لە رێگاكان گەڕاندەوەیانە بۆ سەر كارەكانیان و دوای تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین بكرێن نەك لە تەمەنی 59 ساڵی.
وتیشی، "بەپێی یاسای خانەنشینی، هەر فەرمانبەرێك دەتوانێت لە تەمەنی 45 ساڵی و دوای 15 ساڵ خزمەت خۆی داوای خانەنشینبون بكات، ئەوەی حكومەت بەناچاری دەیكات دوای تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵییەو خانەنشینبون پێش ئەو تەمەنە پێچەوانەی یاسایەو دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بەر لەو تەمەنە بەناچاری خانەنشینكراون قەرەبوبكرێنەوە."