وەزارەتی دارایی عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌هه‌میشه‌ییکردنى گرێبه‌سته‌كانه‌وه ده‌ركرد و ئەو پلە وەزیفییانەی لە بودجەی سێ ساڵەدا جێیان کراوەتەوە، ٩٢١ هه‌زار و ٦٦٥ پله‌ی وەزیفییە.
ئاوێنە: ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، یاسای بودجه‌ی گشتی ژماره (١٣) بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) جێبه‌جێكراوه، كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەو بودجه سێ ساڵییه‌دا هەن، ٩٢١ هه‌زار و ٦٦٥ پله بووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣٩٦ هه‌زار و ٥٢١ گرێبه‌ست له وانه‌بێژ و ئیداری بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌میشه‌یی كراون، بە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و ٩١٠ فه‌رمانبه‌ری سزادراوی سیاسی بۆ وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كانی سه‌ربه حکومەت.
ووتیشی، ٧٤ هه‌زار و ٧٢٨ پله‌ی وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ تەرخانکراوە.
باسی لەوەشکردووە، به پشتبه‌ستن به مادده‌ی ٦٦ لە یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ژماره ١٣ بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و لەسەر بنەمای رێژه‌ی دانیشتووان، ١٥٠ هه‌زار پله‌ی وەزیفی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دابەشکراوە و كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەم بودجە سێ ساڵییەدا تەرخانکراون، ١٠٤ هه‌زار و ٨٦١ پله‌ی وەزیفیی بوون.