راوێژکارێکى سودانى زانیاریى نوێ لەبارەى کەمبوونەوەى پارە لە عێراق ئاشکرادەکات
  2025-05-10       174       

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى دارایى محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، یەدەگى دراوى عێراق بۆ 100 ملیار دۆلار دابەزیوە.

ئاوێنە: ئەو راوێژکارەى سودانى راشیگەیاندووە، ئەمساڵ یەدەگى دراوى بیانیى لە عێراق گەیشتە 110 ملیار دۆلار، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ نزیکەى 100 ملیار دۆلار.

هەروەها دەڵێت، دۆخەکە هێشتا سەقامگیر و دڵنیاکەرەوەیە، بەڵام بەرپرسانی سیاسەتی دارایی و نەختینەیی لە راوێژی بەردەوامدان بۆ ئەوەی یەدەگی ستراتیجی دراوی بیانی نەکەوێتە ژێر هێڵە سوورەوە. هەروەها بۆ ئەوەی ئابووری تووشی پاشەکشە و قەیران نەبێت. ئامانجیش لێی پاراستنی ئابوورییە لە کاریگەرییە نەرێنییە دەرەکییە گەورەکان، وەک هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×