سودانی فەرمانی دا بە گەڕاندنەوەی فەوجێكی سەربازانی عێراق لە پاكستان
  2025-05-10       233       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی دا بە گەڕاندنەوەی فەوجێكی سەربازانی عێراق لە پاكستان كە بەمەبەستی مەشق لەو وڵاتەن و ژمارەیان 500 ئەفسەرو پلەدارە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەهۆی بارودۆخی ئێستای پاكستان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی دا بە گەڕاندنەوەی فەوجێكی سەربازانی مەشقپێكراو لە پاكستانەوە بۆ عێراق كە ژمارەیان 500 ئەفسەرو پلەدارە.

سەربازەكان، وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەربە فەوجی دون لە لیوای 66ی فیرقەی هێزە تایبەتەكان و لە ئێستادا لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی پێشوتردا بۆ مەشقپێكردنیان لە پاكستانن.

وەزارەتی بەرگریی عێراق وتوشیەتی، ئەو هەنگاوە لە پەرۆشییەوەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی كارمەندانی هێزە چەكدارەكانمان و لەلایەن وەزارەتەكەمانەوە رێكاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق گیراوەتەبەر.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەكانی نێوان پاكستان و هیندستان رویان لە هەڵكشان كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×