لە بەغداد هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغەکرا
  2025-05-10       126       

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، بەهۆى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لوتکەى عەرەبى لە باغدادى پایتەخت، لە سبەینێوە تا 20ى ئەم مانگە هەموو خۆپیشاندانێک قەدەغەدەکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاندووە، لە سبەینێوە تاوەکو رۆژی 20ى ئەم مانگە، خۆپیشاندان و نارەزایی قەدەغەیە و هەرکەسێک بەهەرهۆکارێک خۆپیشاندان بکات دەستگیر دەکرێت.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان هەموو تواناکانی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئامادەکاریی لوتکەی عەرەبی، بۆیە هەموو جۆرە لێپێچینەوەیەکی یاسایی بەرامبەر بەهەر خۆپیشاندەرێک دەگرنەبەر هەوڵبدات ئەرکەکانیان تێکبدات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×