شوێنی چەكدانانی پەكەكە ئاشكرادەكرێت
  2025-05-12       2446       

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی پارتەكە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری ڕاگەیاند، بەگوێرەی میدیاكانی توركیاش، پەكەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و بە سێ قۆناغ چەك دادەنێت كە لە ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەبێت.

كەناڵی سی ئێن ئێن تورك بڵاویكردەوەتەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا چەکەکانیان بە چاودێریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەست دەکەن.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، چەكەكانیان لە چەند شوێنكی جیاوازی هەرێمی كوردستان ڕادەست دەكرێن، كە بریتین لە ئامێدی و كانی ماسی لە دهۆك، كۆیە لە هەولێر، ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی. لەو ناوچانە دەبن كە بنەكە و بارەگاكانی ئەو پارتەی لێوە نزیكە.

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامنامەی 12هەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی په‌كه‌كه‌ و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دراوە.

هەروەها كوژرانی دو سەركردەی باڵای بەناوەكانی عەلی حەیدەر کایتان، لە 3ی (تەمموز/7)ـی 2018 و ڕەزا ئالتون کە لە 25ی (تشرینی یەكەم/10)ـی 2019 ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×