سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پێشوازیی لە بڕیارەكەی پەكەكە و بە دەمەوەچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەكەین ئەم بڕیارە بە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەزانین، کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە، دەشڵێت: ئەم هەنگاوە ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەنجامی كۆنگرەی ١٢ یەمینی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە: پێشوازیی لە بڕیارەكەی پەكەكە و بە دەمەوەچوونی بانگهوازیی بهڕێز ئۆجالان دەكەین ئەم بڕیارە بە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەزانین، کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.
دەشڵێت: ئەم هەنگاوە ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە و دەکاتەوە هەروەها، پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
وتوشییەتی: ئێستا كاتى ئهوهيه و ههمووان چاويان لهوهيه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكهى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە، ئهمه زەمینەیەکی درووست و گونجاو دههێنێته ئاراوه و دهبێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر، ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە، ههروهها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ بهردهوامی له پێشکەشکردنی ههر جۆرە يارمهتى و هاوكارييهك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پارتی كرێكارنی كوردستان- پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێهێنا. هەروەها کۆنگرەکە شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونی ڕاگەیاند.