2025-05-11   499     
شەش لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی سەربەخۆ لە سلێمانی لە کۆبونەوەدان بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش و یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئاوێنە: لەئێستادا هەریەک لە رەوتی هەڵوێست، كۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، یەكگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ، بزووتنەوەی پەیوەندی و چەند كەسایەتییەكی سەربەخۆ، لە بارەگای رەوتی هەڵوێست لە سلێمانی لە کۆبونەوەدان.
بەمەبەستی کۆبونەوەکە، پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، پێشتر ئەو لایەنانە ئامادەیی خۆیان نیشاندابوو بۆ دروستکردنی یەک لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی پێیانوایە، بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن ناتوانن کورسی زۆر بەدەستبهێنن و بەشێکیان رەنگە نەتوانن هیچ کورسییەک بەدەست بهێنن، بۆیە درستکردنی یەک لیست بە گرنگ دەزانن.