مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆنگرەی دوانزەی پەكەكە، دەڵێت، هیوادارین پڕۆسەی ئاشتی ئەنجامێكی باشی هەبێت و بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی لە سەركەوتنی پڕۆسەكە دەكەین.
ئاوێنە: مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكدا وتی، "جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەمو لایەک بێت."
سەرۆكی پارتی جەختی كردۆتەوە "بە هەمو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین."