دەمیرتاش لەبارەی ئەنجامی كۆنگرەی پەكەكە: بەگەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە مێژوییە دەكەین
  2025-05-12       100       

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە لە زیندانی ئەدرنەوە لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەگەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە مێژوییە دەكەین، كاتی ئەوەیە هەمومان پێكەوە كاربكەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتی، دیموكراسی، ئازادی و گەشەكردنی توركیا.

ئاوێنە: پەروین بوڵدان، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی، ئەمڕۆ دوشەممە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپەی لە زیندانی ئەدرنە كرد.

دەمیرتاش لەبارەی ئەنجامی كۆنگرەی پەكەكەوە پەیامێكی بۆ رایگشتی رادەستی بوڵدان كردوە.

لە پەیامەكەی دەمیرتاشدا هاتوە، ئێمە ئێستا لەگەڵ ئازار و وەبیرهێنانەوەی سڕی سورەیا ئۆندەردا، بە هیوای ئاشتییەوە دەژین.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەبۆنەی ئەنجامەكانی كۆنگرەی پەكەكەوە، سوپای رێبەرایەتی پەكەكە دەكەم كە ئەو بڕیارەیان داوە، بەتایبەت سوپاسی ئۆجەلان دەكەم. هەروەها سوپاسی سەرۆك كۆمار و دەوڵەت باخچەلی و ئۆزێل و رێبەرایەتی دەم پارتی و سەرۆكانی هەمو پارتە سیاسییەكان بەتایبەت ئەحمەد تورك و پەروین بوڵدان  دەكەم.

دەمیرتاش وتوشیەتی، بەگەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە مێژوییە دەكەین، وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ رێزگرتن لە سڕی سورەیا ئۆندەر.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئێستا كاتی ئەوەیە هەمومان بەدڵسۆزی و هاوكارییەوە پێكەوە كاربكەین لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی، خۆشگوزەرانی، دیموكراسی، ئازادی و گەشەكردنی توركیا لە هەمو رویەكەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×