دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی دابهزاندنی نرخی دەرمانی ڕاگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە واژۆی لەسەر دەکات، دهشڵێت، "فەرمانهكه یەکێک دەبێت لە گرنگترین فەرمانە جێبەجێکارەکان لە مێژوی ئەمریکادا".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، "فەرمانی جێبەجێکردن سەبارەت بە دابهزاندنی نرخی دەرمان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سپی واژۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەرمانەکان لە ئەمریکا ساڵانێکی زۆرە بە شێوەیەکی بەرچاو گرانترن لە هەمو وڵاتێکی دیکە"، ڕونیشیکردەوە "دەرمانەکانمان هەندێکجار پێنج بۆ 10 هێندەی نرخەکانیان لە باقی جیهان گرانترن".
ترەمپ باسی لهوهشكرد، "فەرمانی جێبەجێکردن بۆ دابەزاندنی نرخی دەرمان یەکێک دەبێت لە گرنگترین فەرمانە جێبەجێکارەکان لە مێژوی ئەمریکادا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "تێچوی چاودێری تەندروستی بۆ هاوڵاتییانمان بە ژمارەیەک کەم دەبێتەوە کە پێشتر بە خەیاڵیاندا نەهاتوە".