پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە هەنگاوێکى گرنگە.
راشیگەیاند، کۆتاییهاتنى تەواوەتیى تیرۆر دەرگا بەڕووى قۆناغێکى نوێدا دەکاتەوە.
ئاکپارتى ئەوەشی راگەیاندووە، پێویستە ئەم بڕیارە بە کرداریی جێبەجێبکرێت.
پەکەکە ئەمڕۆ ئەنجامی کۆنگرەی 12ی بڵاوکردەوە و بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەى پێکهاتەی رێکخراوەیى و کۆتاییهێنانى بە خەباتى چەکداریى راگەیاند.