تەمویلی مووچە دەستی پێ‌ كرد
  2025-05-13       352       

كەمێك پێش ئێستە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەستی پێ‌ كرد و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم بڕە پارە دەگات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی ئایار، بەپێی زانیارییەكان تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد.

هاوكات یەكەی ژمێركاری وەزارەتی ئاگادار كردووەتەوە دەست بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بكەن.

ئەوەش زانراوە دوای سەعات یەكی نیوەڕۆ، ئەگەر كارە ئیدارییەكان تەواو بێت، یەكەم بڕە پارە دەگوازرێتەوە بۆ سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی چوار پێویستە لە نێوان 952 ملیار بۆ 957 ملیارە ئەوەش بەپێی ژمارەی داخڵكراو بۆ مووچەی خانەنشینانی نوێ‌ دەگۆڕێت.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×