گەرمیان…کرێکارێک لەكاتی كاردا گیانی لەدەستدا
  2025-05-13       114       

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری شارەدێی مەیدان کرێکارێک بەناوی ئازاد حەسەن محەمەد، لەدایکبووی ١٩٧٢ دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی شارۆچكەی کەلار لەکاتی کارکردندا کە کاری کرێکاری کردووە باری تەندرووستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: عەلی جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی گیان لەدەستدانی كرێكارێك لەكاتی كاردا بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری شارەدێی مەیدان کرێکارێک بەناوی ئازاد حەسەن محەمەد، لەدایکبووی ١٩٧٢ دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی شارۆچكەی کەلار لەکاتی کارکردندا کە کاری کرێکاری کردووە باری تەندرووستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت: لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی شارۆچكەی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×