2025-05-13   585     
دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٢ی پارتی کرێکارانی کوردستان و هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی حزبەکە، عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان :
“هەڤاڵانی هێژا
بە خەمگینییەکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون ژیانئاواییان کردووە
دواتر دەربارەی یادی هەردوو هەڤاڵ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم، ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەبیریان دەهێنمەوە.
لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە.
ئەوان بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ وەک بنەماکانی ئیلهام هەتا هەتایە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.
وەک ڕێبەرانی هەمیشەیی لە تێکۆشانماندا درێژە بە هەبوونیان دەدەن.
بەم بۆنەیەوە من بە ڕێزەوە ساڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی مێژوویی و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتوو دەکەم.
عەبدوڵا ئۆجالان
ئیمرالی / بورسا
١٢-٥-٢٠٢٥”