شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
موراد قەرەیلان مەرجی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەی دوازدە ئاشكرا دەکات
  2025-05-13       2427       

موراد قەرەیلان  ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە  دەڵێت "بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایهێنانی تێكۆشانی چەكداری پراكتیزە بكرێت دەبێت دەوڵەتی تورك دەستبەجێ گۆڕانكاری یاسایی بكات". 

ئاوێنە: موراد قەرەیلان لە كۆنگرەی دوازدەی پەكەكەدا وتی "كۆتایهێنان بە تێكۆشانی چەكداری كۆتایی نییە، بەڵكو دەستپێكی سەردەمێكی نوێیە".

هەروەها دەڵێت "ڕێبەرێتی هێڵێكی نوێی ئافراند. هێڵی نەتەوەیی دیموكراتیك و سۆسیالیزمی كۆمەڵایەتیی و دیموكراتیكی پێشخست. ئەمەش پێویستی بە گۆڕانكاری بوو. گۆڕینی پەكەكە پێویست بوو. هەمان گۆڕانكاریش بۆ ڕێبازی تێكۆشان پێویست بوو. یانی ڕێبازی تێكۆشانی شەڕی چەكداری. بە فەرمی ماوەی ٤١ ساڵ شەڕی چەكدارییمان بەڕێوەبرد. 

دەشڵێت "شەڕی چەكداریی مێژوویەكی مەزنی بونیادنا. داستانێكی مێژوویی بە پیتی زێڕین نوسییەوە و لە مێژووی كوردستان و مرۆڤایەتییدا ناونشین كرد. بەرخۆدانێكی لەم شێوەیە بەڕێوەبرا. یانی گەریلا و پەكەكە سەركەوتووە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×