2025-05-13   517     
ماوەی چەند کاتژمێرێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، کەشناسی عێراقیش پێشبینی دەکات سبەی چوارشەممە، کاریگەری ئەو شەپۆلە بەسەر هەرێمی کوردستان کۆتایی پێبێت.
ئاوێنە: عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێوارەی سبەی چوارشەممە، کاریگەری خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە."
لەبارەی هۆکارەکەشی، وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق دەڵێت، "خێرایی با و گۆڕانکاری بەردەوام لە پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینانەیە، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەش کە ناوچەکانی باشوور، رۆژئاوا و باکوری گرتوەتەوە، لە دەرەوە هاتوە."