ئێران لەسەر چەكدانانی پەپەكە هاتەدەنگ
  2025-05-13       1830       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ بڕیاری چەک دانانی پەکەکە دەڵێت: "هەنگاوێکی گرنگ بۆ رەتکردنەوەی تووندوتێژی و پتەوکردنی ئاسایش"

ئاوێنە:  ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک ئاشکرا کردوو ڕایگەیاند: "ئێمە راگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش."

ئاماژەی بەوەشداوە، " ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و وتی: "ئێمە راگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش."

بەقایی هەروەها دەڵێت: "هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا."

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×