جەمیل بایک ئحاماژە بەوە دەکات هەمان جۆشوخرۆشی کاتی دامەزراندنی پەکەکەیان لەبڕیاری کۆتایهێنان بە پەکەکەدا هەیە، ئەو دەڵێت "تا ڕێبەر ئاپۆم نەناسیبوو، نە کوردستان، نە گەلی کورد و نە لە خۆشم تێگەشتبووم".
ئاوێنە: جەمیل بایک، یەکێک لەدامەزرێنەرانی پەکەکەو هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەکۆمگرەی ١٢ی پەکەکەدا رایگەیاند "هەروەک هەڤاڵانیش دەزانن، لە دەستپێکەوە لە ناو ئەم تەڤگەرەدام. هەڤاڵ کەمال پیر ڕێبەر ئاپۆیی پێناساندم. تا ڕێبەر ئاپۆم نەناسیبوو، نە کوردستان، نە گەلی کورد و نە لە خۆشم تێگەشتبووم. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆم ناسی، یانی دوای ئەوەی بینیم و لەگەڵییدا قسەم کرد ئەوکاتە لە کوردستان، گەلی کورد و کەسایەتی خۆم ناسییەوە. هەربۆیە لەسەرەتاوە ڕێبەر ئاپۆم کرد بە بنەمای خۆم.
گەر دەستپێکردنم بە دڵی ڕێبەر ئاپۆش نەبووبێت، کێماسی و هەڵەیی زۆریشم هەبووبێت هیچ کاتێک لەم هەنگاوەم پاشەکشەم نەکرد. هەمووکاتێک ویستم بوو هەڵەکانم نەهێڵم و شایستەی ڕێبەر ئاپۆبم".
راسیگەیاند "کاتێک ڕێبەر ئاپۆم ناسی، ئەو ساتە جۆشوخۆرشێکی مەزنم تێدا ناونشین بوو، بۆیە کاتێک پەکەکە دامەزرا هەمان هەست و جۆشوخرۆشم تێداگەڕا. دەتوانم بڵێم زۆر زیاتر بە جۆشوخرۆش و مۆراڵتر بووم. لە ئێستادا کۆنگرەمان بەست و گەیاندمان بە ئەنجام. لەم کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری. وەک دامەزرێنەرێکی ئەم تەڤگەرە بە جۆشوخرۆشەوە بڕیارەکان وەردەگرم. چونکە زۆر بەباشی ڕێبەر ئاپۆ دەناسم. هەر هەنگاوێک کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە، بۆ گەلەکەمان، بۆ تەڤگەرەکەمان، بۆ مرۆڤایەتی نابێتی، بە سەرکەوتن ئەنجام گیر بووە. هەرخۆی لەبەر ئەم هۆکارەیە لە نێو تەڤگەردا، لە نێو گەلدا باوەڕێکی مەزن بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لە جیهانیشدا باوەڕکردن بە ڕێبەر ئاپۆ لە بەرفروان بووندایە. وەک چۆن بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ ئاشنای خۆم بوو و بەمشێوە درێژەم بە هەنگاوی خۆمدا، گەر جارێکی دیکەش بێمە دنیاوە، دیسانەوە ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما دەگرمەوە".