سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو چەند رێوشوێنێك بۆ تاقیكردنەوەی وزاریی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەگیرێتەبەر و هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
ئاوێنە: عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان راگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە وزارییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ساڵانە چەند رێوشوێنێك دەگیرێتەبەر كە ئامانج لێی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەییە بەشێوەیەكی سەركەوتوو.
وتیشی، “بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی ساڵی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی و لەو كاتەی دیارییكراوە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێن”.