وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لەسەر گۆڕینەوەی 25 دیناری چاپی كۆن دەدات
  2021-06-06       3097       

وەزارتی دارایی عێراق بڕیارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێ‌ دەكات، بڕیار لەسەر گوڕینەوەی 25 دیناری چاپی كۆنی عێراقی بۆ دیناری چاپی نوێ‌ دەدات.

ئاوێنە، مەزهەر كەریم: سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عێراق بە "ئاوێنە"ی راگەیاند، ڕۆژی 5/6ی ئەم مانگە بەنوسراوێك كە ئیمزای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە داوا لەوەزارەتی دارایی عێراق كراوە كار بۆ گۆڕینەوەی دراوی 25 دیناری چاپی كۆن بكەن بۆ دیناری نوێ، ئەوانیش ڕەزامەندیان لەسەر نیشانداوە.

ماوەی شەش مانگە كار بۆ گۆڕینەوەی 25 دیناری چاپی كۆن دەكرێت بۆ دیناری نوێ.

بڕی ئەو 25 دینارییانەی چاپی كۆن كە لای هاوڵاتیان ماوە، بە 550 ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت كە پێشتر چەند جارێك هەوڵی گۆڕینەوەی ئەو چاپە كۆنەی 25 دیناری، دراوە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×