قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌درێته‌ دادگا
  2021-06-09       899       

بەهۆی سکاڵای رێکخراوی هەڵوێستەوە، دادگای هه‌ڵەبجه‌ دۆسیە بۆ قایمقام نوخشە ناسع ئەحمەد دەکاتەوە.

 

ئاوێنە: رێخراوی هه‌لوێست رایگه‌یاند "پاش بڵاوکردنەوەی هەندێ بەڵگە لەسەر قایمقامی هەڵەبجە، قایمقامی هەڵەبجە لە دادگا سکاڵای لەسەر ڕێکخراوی هەڵوێست تۆمارکرد، گوایە بەڵگەی ناڕاستیان لەسەر بڵاوکراوەتەوە و تەشهیری پێکراوە، بەڵام ڕێکخراوەکەمان لەدادگا و لە بەردەم دادوەر ئامادەبوو، بەڵگەکانی خۆی خستەڕوو وتەی خۆی پێشکەشکرد دواتر لە بەرواری 13-4-2021 بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بڕیاری خۆی دا: ١- ڕەدکردنەوەی سکاڵای دژی ڕێکخراوی هەڵوێست . ٢- کردنەوەی دۆسیە بۆ قایمقامی هەڵەبجە بەمادەی (316) لە یاسای سزادانی عێراقی".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×