قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی باشمان بڕیوە بۆ دابەشكردنی موچە لەڕێی بانكەوە
  2021-06-09       372       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە‌گە‌ڵ وەزیری دارایی و ئابوری و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری كۆبوەوەو رایگەیاند: هەنگاوی باشمان بڕیوە بە‌ ئاڕاستە‌ی دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە کۆبونەوەکەدا ئەمڕۆ چوارشەممە چەند بڕیارێک دران لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی موچەو میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی قۆناغی دوەمی بایۆمەتری.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە  پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری.

هەر لە كۆبونەوەكەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی "ژمارەی بێهاوتای کەسی" راگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر موچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگۆزاری بە موچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی موچە بە ئەلکترۆنی بکرێت. ئەوەشی وت کە؛ لیژنەی باڵای بایۆمەتری قۆناغی باشیان بڕیوە بەو ئاڕاستەیە.

جەختیش کرایەوە کە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک لەیاسای چاکسازییدا هاتوە.

لە‌كۆبونە‌وە‌كە‌دا ھیوا ئە‌فە‌ندی، بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و سە‌فین غە‌فور، راوێژكاری تایبە‌تی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و بە‌ڕێوبە‌ری بانك و گە‌نجینە‌كان بە‌شداربون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×