چاوشئۆغڵو هەڕەشە لە کەمپی مەخمور دەکات: دەبێت پاکبکرێتەوە لەپەکەکە
  2021-06-10       477       

وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی پەلاماردانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور دەكات‌و دەڵێت "دەبێت پاکبکرێتەوە لەپەکەکە".

 

ئاوێنە: مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: كەمپی پەنابەرانی مەخموور كەمپی پێگەیاندنی پەكەكەیە و پێویستە پاكبكرێتەوە، داوادەكات یان حكومەتی عێراق هاوكاریان بكات یان رێگەیان پێبدات ئەو کارە بکەن، ئەو وتی "ئێمە دەمانەوێ بەیەكەوە ئەم كارە بكەین، بەڵام ئەگەر عێراق توانای هەیە بژاردەی ئێمە پاككردنەوەی چیای قەندیل، چیای شنگال و كەمپی مەخمورە".


كەمپی پەنابەرانی مەخمور نزیكەی 10 هەزار پەنابەری باكوری كوردستانی تێدایە، كە لەتاو جەورو ستەمی تورکیا زێدی خۆیان بەجێهێشتوە.\

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×