سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت لە چوارچێوەی
یاسای چاكسازیدا سەرجەم وەزارەتەكانی راسپاردوە، بۆ ئەوەی وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەراندا
بكەن و ھەر كەسێك بە نایاسایی یاخود ناشایستە پلەیەكی وەرگرتبێت، لێی وەربگیرێتەوە.
ئاوێنە: حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان، بە
ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی وت، یەكێك لە خاڵەكانی یاسای چاكسازی ئەوەیە، ئەوەی كە بە
ناسایایی یاخود ناشایستە ھەر پلەیەكی وەرگرتبێت لە ھەر وەزارەتێك یاخود دامودەزگایەك
لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پێویستە لێی وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو پلەیەی
كە شایستەیەتی.
وتیشی: ئێستاش ھەمو وەزارەتەكان راسپێردراون كە پێداچونەوە بە دۆسیەی سەرجەم
فەرمانبەراندا بكرێت و وەزارەتەكانیش بەردەوام كار لەو بارەیەوە دەكەن و بەشی زۆریان
كاری خۆیان تەواو كردوە، كە سەرجەم فەرمانبەران تەواو بون، ئەوكات لیژنەی باڵای
چاكسازی بڕیاری لەسەر دەدات.