بانكی ناوەندی: هیچ نیازێكمان بۆ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا نییە
  2021-06-11       676       

بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، جەختی كردەوە كە ئەو نرخەی بۆ دۆلار دیاریكراوە جێگیرەو هیچ نیازێكیان نییە گۆڕانكاری تێدا بكەن و ئەوەشی لەوبارەیەوە دەوترێت راستی تێدا نییە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە، ئەوەی لەبارەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا دەوترێت راستی تێدا نییەو ئەو نرخەی دۆلار كە لە كۆتایی ساڵی 2020 دیاریكراوە، لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەی قوڵ و پێویستیی دۆخی ئابوری و دارایی و ئامانجەكانی سیاسەتی نەختینە، بوە.

وتوشیەتی، فڕۆشتنی دراوی بیانی لەلایەن بانكەكەیانەوە لەسەر بنەمای سەقامگیری یەدەگی بیانی بە ئاستێكی نایابە، بۆیە فرۆشی ئەو دراوانە بۆ پڕكردنەوەی خواستە رەواكان، زیادكراوە.
بانكی ناوەندی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە نرخی دۆلار لە ئاكامی ئەو رێكارانەی بەم دواییانە گرتویاننەتەبەر و ئەو رێكارانەشی كە دەیانگرنەبەر، جێگیر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×