چوار شەپۆلی یەک لەدوای یەکی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات
  2021-06-13       915       

کەشناسێکی شارەزای عێراقی پێشبینی دەکات ئەمساڵ چوار شەپۆلی توندی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم بکەن و دەڵێت، لە 10 ڕۆژ کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلی یەکەم دەگات و پلەکانی گەرمان دەچنە 50 پلەی سەدی.  
  
واسق سەلامی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی  لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ و سبەی کەشی هاوینەی ئاسایی بەردەوام دەبێت، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا پلەکانی گەرما زۆر بە کەمی بەرزدەبنەوە، بەڵام هەر لە تێکراکانی خۆیان دەمێننەوە".  

وتیشی، "لە 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا، یەکەم شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و سەرەتای ئەو شەپۆلەش لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا دەست پێی دەکات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوریی عێراق بەربەستی 50 پلەی سەدی تێپەرێنێت".  

بەوتەی ئەو کەشناسە عێراقییە، "لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا عێراق ڕووبەروی چوار شەپۆلی گەرما دەبێتەوە، یەکەم شەپۆلیان لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ڕوودەدات و لە مانگی تەموزدا شەپۆلێکی ترڕوودەدات و دووشەپۆلی دیکەش لە مانگی ئابی داهاتوودا ڕوو دەدات".  

کەشناسە عێراقییەکە دەشڵێت، "بەگوێرەی نەخشەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ماوەی هەر شەپۆلێک لەو شەپۆلانە لەنێوان چوار بۆ شەش ڕۆژ بەردەوام بێت".  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×