بەهۆی نەخۆشیەوە ڕێژەی مردنی مریشک ٪٧٥ زیادیکردووە
  2021-06-14       1287       


خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایدەگەیەنن "بەهۆی نەخۆشیەوە ڕێژەی مردنی مریشک لەسەرتاسەری هەرێم بۆ ٪٧٥ بەرز بۆتەوە کە ئەمەش بۆتە زیانێکی زۆر بۆ خاوەن کێڵگەپەلەوەریەکان".

ئاوێنە - زریان محەمەد: نازم عەبدوڵا جاف، خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری بەئاوێنەی ڕاگەیاند "بەپێی ئەو بەدواداچونانەی ئەنجامداوە و لەگەڵ زۆربەی خاوەن کێڵگەکان لەسەرتاسەری هەرێم قسەم کردوە لە زاخۆ تا کفری ڕێژەی مردنی مریشک بۆ ٪٧٥ بەرزبۆتەوە کە ئەمەش زیانێکی زۆرە بۆ خاون کێڵگەکان و ئابوری کوردستان".

راشیگەیاند "هۆکاری زیادبونی مردنی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی نەخۆشی ئایبی و نیوکاسڵ و کەمبۆرۆ کە هەمان نەخۆشیەکانی ساڵی پارە بەڵام ئەمساڵ زۆر خێراترە بۆیە داواکارین لەحکومەت بەدەم ئەم کێشەیەوە بێت و جۆرێک فاکسین دەستنیشان بکات لەوڵاتێکی باوەرپێکراوەوە هاوردەی بکرێت و بدرێت بەخاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان تا چیتر زیانمان لەوە زیاتر نەبێت".

بەڕێوەبەری ڤێرتەرنەری سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئەم جۆرە نەخۆشیانە ساڵانە هەیە بەڵام خۆپارێزی پێویستە لەلایەن خاوەن کێڵگەکانەوە".

دکتۆر ئاری سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری ڤێرتەرنەری سلێمانی بە ئاوێنەی وت "بابەتی نەخۆشی تەنها هەرێمی کوردستان نییە ئەم جۆرە نەخۆشیانە ٧٠ ساڵە هەیە وەک نیوکاسڵ و ئایبی و گەمبۆرۆ و ئەنفلۆنزای دیکە بەڵام کات بۆکات دەگۆڕێت لەهەموو جیهاندا لە ووڵاتە پێشکەوتوەکانیش بڵاوە".

وتیشی"خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان پێویستە ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن دڵنیابن لەسەرچاوەی ئەو جوجکانەی دەیهێنن وەبەرنامەی کوتان و ڤاکسینکردن لەکاتی خۆیدابێت وە پاراستنی کێڵگە پەلەوەیەکان لە هاتوچۆکردنی کەسانی جیاواز وە سەرچاوەی عەلەفیان باشبێت بەرنامەی کوتانیان بەباشی جێ بەجێ بکەن کەسانی شارەزا کارەکە بکات ئەمەش دەبێت هۆکاری بەرهەم هێنانی باشترین مریشک".

بەڕێوەبەری ڤێرتەرنەری سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، باشترە حکومەت ڤاکسینە ستراتیژیەکان دابینی بکات وەک لەوەی بەڕێگای جیاواز بهێندرێت ناو ووڵاتەکەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×