شەڕێکی سەخت لەنێوان پەکەکەو تورکیا دەستیپێکردو ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران
  2021-06-15       903       

شەڕێکی قورس لەمەیدانی وەرخەلێی ئاڤاشین لەنێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و سوپای تورکیا دەستیپێکرد.

ئاوێنه‌: میدیای پەکەکە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەڕەی لەئاڤاشین دەستیپێکردووە، تائێستا پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.

شەڕەکەی ئاڤاشین بەبەشداریی گەریلاکانی هەپەگەو یەژاستار بەڕێوەدەچێت‌و تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شه‌ڕه‌كه‌ به‌سه‌ختى بەردەوامه‌.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×