گەریلایەکی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (یەرەكە) لە تێکهەڵچونێکی چەکداریدا لەگەڵ سوپای پاسداراندا لە نزیک شاری بانە شههیدبوو.
کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، “ئەندامێکی باڵی سەربازیی حزبەکەیان ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە تێکهەڵچونێکی چەکداریدا لە گوندی (بنەخوێ) لە نزیک بانە، دوای بەرگرییەکی زۆر شههیدبووه”.
سەرچاوە ناوچەییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، گەریلاکەی (یەرەكە) دوای پێنەمانی تەقەمەنی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ڕێگەی نەداوە بە دیلی بکەوێتە دەست سوپای پاسداران.
دوای شههیدبوونی گەریلاکە، سوپای پاسداران تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ شاری سنە و تا ئێستا نازانرێت ڕێکاری بردنەوەی تەرمەکە جێبەجێکراوە، یان نا.