2021-06-19   537     
یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم ڕایگەیاندوە: ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێم بە بەھای ٦ ملیار دینار ئەنجام دەدرێت.
ئاوێنه: لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندوە، وەک ڕۆژانی ئاسایی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەردەوامە و بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئێرانیەشوە ھیچ گرفتێک دروست نەبووە.
سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئێران دووەم وڵاتی جیھانە لە دوای تورکیاوە کە زۆرترین کاڵا و شمەک بۆ ھەرێمی کوردستان ھەناردە دەکات، بەو پێیەی ساڵانەش بە بەھای ٦ ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێت.