لەمەودوا ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت
  2021-06-19       640       

لەمەودوا ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش ڕایگەیاند ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقین.

ئاوێنه‌: سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە و بڕیارەکەش کاراکراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، لە ڕووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەکە دواخراوە.

وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە مەبەستی فەراھەمکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی، لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن، دەبێت بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقین، لەبەرئەوە دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕێگە نادرێت جگە لە تایبەتمەندی عێراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاوردە بکرێت.
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×