2021-06-20   360     
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق مەرج و ڕێنمایی هەڵبژاردنی بڵاوكردەوە و كە نابێت كاندیدەكان سەرپێچی ئەم مەرج و ڕێنماییانە بكەن .
ئاوێنه: مه‌رج و رێنماییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن:
- كه‌لوپه‌لی لكاندن "له‌زگه" یان نووسین له‌سه‌ر دیوار له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه.
- نابێت بڵاوكردنه‌وه و هه‌ڵواسینی به‌رنامه و وێنه‌ی كاندیدان كه‌متر له دووری 100 مه‌تر بێت له بنكه و باڵه‌خانه‌ی هه‌ڵبژاردن.
- نابێت هیچ ئامرازێكی هه‌ڵبژاردن تایبه‌ت به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدان به‌كاربێت.
- به‌كارهێنانی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی بۆ هه‌ر چالاكییه‌كی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه.
- دروشم فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له كۆبوونه‌وه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بڵاوكراوه و نووسراو و وێنه و هه‌ر شتێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردن رێگه‌پێدراو نییه.
- نابێت فه‌رمانبه‌رانی حكومی و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و كه‌لوپه‌لی ده‌وڵه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كاندیدێك به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش رێگه‌پێدراو نین.
- نابێت كاریگه‌ری بخرێته سه‌ر ده‌نگده‌ران به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه زۆرلێكردن یان به‌ڵێنی ماددیی یان مه‌عنه‌وی بێت، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر بكات، یان ببێته هۆی گۆڕێنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
- نابێت كاندیدان و حزب و هاوپه‌یمانیه‌تییه سیاسییه‌كان به‌یاننامه‌ی هه‌ڵه یان به‌كارهێنانی شێوازی ناوزڕاندن له دژی هه‌ر كاندیدێك یان حزبێكی دیكه بڵاوبكه‌نه‌وه.
- نابێت کاندیدان و حزبه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بانگه‌شه بۆ توندوتیژی یان رقلێبوونه‌وه و ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و كه‌فیری و ناكۆكی خێڵەکی و ناوچەگەری بکات، چ لە رێگەی وێنە یان دروشم یان وتار و میدیای جۆراوجۆرەوە بێت.
- نابێت كاندیدان یان ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانگه حكومه‌ییه‌كان كارده‌كه‌ن، له رۆژی ده‌نگدان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاوبكه‌نه‌وه.
- قه‌ده‌غه‌یه هێرش بكرێته‌سه‌ر هه‌ر بڵاوكراوه و بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، كه تایبه‌ت بێت به هه‌ر كاندیدێك یان حزب یان هاوپه‌یمانه‌تییه سیاسییه‌كان.
- نابێت بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌ی كار یان هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك و پرۆفایلی هه‌ر كه‌سێك بكرێت، كه ناوی له لیستی كاندیدان تۆمار نه‌كرابێت.
- بۆ هه‌موو كاندیده‌كان قه‌ده‌غه‌یه، وێنه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن، كه به‌شێك نین له لیستی كاندیدان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.