لە سبەینێوە سایلۆكانی هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەن
  2021-06-21       436       
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت، ئەمەش دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراقەوە.

ئاوێنە: نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاندووە، “لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراین دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرایكردووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 22ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمە لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێم.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، داواش لە جوتیاران دەکات پابەندی ئەو ڕێکارانە بن، کە پێشتر پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ گەیاندنی گەنم بە سایلۆکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×