سكرتێری
رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ئاشكرایكرد، لەنامەیەکی رەسمیدا، فەرماندەیی هێزەکانی
یەکەی 70ی پێشمەرگە
كە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کراوە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەکە
بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕاوه، کە هێزەکانی پشتیوانی دوی یەکەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی
پێشمەرگە.
وینە: سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە،
لە راگەیەندراوێكدا وتی، پەیوەست بەو پرسە وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی
هەردو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات و، لە چەقی بەرپرسیاریەتی
نیشتمانی و نەتەوەییانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوی سەربازیانەی سەردەمی داوا
دەکات، لەهەنگاوەکانی دادێت سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە.
ئەوەشی
خستۆتەڕو، هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی
پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازییەو ئاڕاستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی
دەبێت.
وتوشیەتی، لەسەر
ئەو پرسەش ئەمڕۆ دوشەممە ۲۱ی ٦ی ۲۰۲۱ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق،
لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کردو راشیگەیاند: دۆخی
ئێستا و داهاتوی ناوچەکە، پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتوی هێزێکی نیشتمانی تۆکمەی
پێشمەرگە هەیەو لەمبارەیەشەوە هاوکاری و هەمەئاهەنگیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە
بەردەوام دەبن.