لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دو هێزدا دروست بو
  2021-06-22       964       

ئەمشەو دوشەممە، لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دو هێزدا دروست بوە. بەپێی زانیارییەكان لەهەردو لا بریندار هەبوە.

ئاوێنە: شەڕە تەقەقەكە لەنزیك هۆتێل ئەبو سەنا بوە لەنێوان دو هێزی چەكدارداو بەگوێرەی زانیارییەكان حەوت بریندار لە روداوەكەدا هەن.

بەقسەی یەكێك لە شایەتحاڵەكان لە شەڕەكەدا چەكی قورسی وەك دۆشكە بەكارهێنراوە.

دواتر هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو بۆ لێك جیاكردنەوەی دو هێزەكە ئەوانیش تەقەیان كردوە بەڵام بە ئاسماندا.

بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×