زانیارى لەسەر ئەو فەرمانبەرەى پەرلەمان کە بەتۆمەتى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراوە
  2021-06-22       220       
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه نەبووە و‌ نیه‌.

ئاوێنە: له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “هه‌واڵێكی پڕ له‌ چه‌واشه‌كارانه‌ له‌هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونتی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌، كه‌ به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه‌، فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه ‌و ساڵی 2013 دامه‌زراوه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان”.

ئاماژەی بەوەشكراوە، “ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به‌كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بووه‌، وێنه‌گری سه‌رۆك، جێگر یان سكرتێری په‌رله‌مان نه‌بووه‌، ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بووه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری وه‌زیفی گیراوه”‌.

پەرلەمانی كوردستان پێشی وایە، “ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ به‌بڕیاری دادگا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه،‌ كه ‌یاسا له‌سه‌رووی هه‌موانه‌وه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌موان چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه ‌و بڕیارله‌سه‌ردانی”.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×