ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ڕوو لە زیاد بوونە
  2021-06-23       452       

ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە ١٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە.

ئاوێنه‌: کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا ١٧٣ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە.

کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتی ھەفتانەی خۆیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوو لە  ٩ وڵاتی جیھانەوە (٥ ملیۆن و ٧٥١ ھەزار ) بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا، ھاوردەی نەوتی عێراق لەو ژمارەیە  ١٧٣ ھەزار بەرمیل نەوت بووە ،کە ئەمەش ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لەچاو ھەفتەی رابردوو زیاترە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×