2021-06-27   477     
كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی "سومۆ" رایگه‌یاند، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی وڵاتی چین له مانگی ڕابردودا زۆرترین نه‌وتی عێراقیان كڕیوه.
ئاوێنە: كۆمپانیای سۆمۆ له ئامارێكدا كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه، كۆمپانیا چینییه‌كان زۆرترین نه‌وتی عێراقیان له نێوان كۆمپانیا جیهانییه‌كانی دیكه له‌مانگی رابردو كڕیوه، به‌جۆرێك له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، 8 (هه‌شت) كۆمپانیای چینی له‌كۆی 32 (سی و دو) كۆمپانیا نه‌وتی عێراقیان كڕیوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كۆمپانیا هیندییه‌كان به‌پله‌ی پله‌ی دوه‌م دێن و له‌كۆی كۆمپانیا كڕیاره‌كان 7 (حه‌وت) كۆمپانیای ئه‌و وڵاته نه‌وتیان كڕیوه، به‌دوای ئه‌ویشدا كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان دێن كه به 4 (چوار) كۆمپانیا به‌شدارن، پاشان كۆمپانیای كۆریای باشور و یۆنان و ئیتاڵیا و توركیا دێن كه هه‌ریه‌كه‌یان به 2 (دو) كۆمپانیا به‌شدارن.
باسی له‌وه‌شكرد، كۆمپانیای هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی بریتانیا، روسیا، هۆڵندا، فڕه‌نسا و مالیزیاش به كۆمپانیایه‌ك له‌كڕینی نه‌وت به‌شدارن.