نەوتی هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا.. فرۆشتنی 39 ملیۆن بەرمیل و تەنها نیو ملیار دۆلار داهات
  2021-06-29       502       
تەواوی ساڵی ڕابردوو هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوت تەنها نزیكەی نیو ملیار دۆلاری دەستكەوتووە، لەكاتێكدا نزیكەی 39 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ئاوێنە: بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كۆمپانیای دیلۆیت لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و خەرجی و داهات لە ساڵی ڕابردوو بڵاویكردەوە، لە تەواوی ساڵی 2020 هەرێمی كوردستان نزیكەی 39 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە بۆری هەناردەکراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلیش بۆ پاڵاوتن دراونەتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ.

دیلۆیت ئاشكرایكردووە، داهاتی نەوتی هەناردەکراو لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیارێک و 272 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام پاش لێدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەی نەوت، تەنها 513 ملیۆن و 695 هەزار و 748 دۆلار ڕادەستی حکومەتی هەرێم کراوە.

بۆیە بەپێی ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت، هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوتدا كەمتر لە نیوەی داهاتی فرۆشتنەكەی بۆ دەگەڕێتەوە و ئەوەی دیكەی دەچێت بۆ كۆمپانیا جیاوازەكانی تایبەت بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەكە.

ئەمە جگە لەوەی هەرێمی كوردستان نەوت بە نزیكەی 10 دۆلار كەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی بازاڕ دەفرۆشێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×