ناتۆ چالاکییەکانی لە عێراق فراوانتر دەکات
  2021-07-01       295       


سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ وڵاتی بەلجیکا، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ کۆبوویەوە و وتووێژیان دەربارەی هەماهەنگیی و فراوانکردنی چالاکییەکانی نێوان رێکخراوەکە کرد لە عێراق.

ئاوێنه‌:   نوسینگەی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق راگەیاندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاکردەوە تێیدا هاتووە: سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ “یەنیس ستوڵتینبرگ” لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە وڵاتی  بەلجیکا  لە شاری برۆکسلی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەتوە، تێیدا وتووێژکرا لەبارەی هەماهەنگیی و کارە هاوبەشەکانی رێکخروەکە ناتۆ لە عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا و ئەوەمیش بە تایبەتە سیاسیی و ئابووریی و ئەمنیی و بازرگانییەکان.

ئەوەشی تێدا هاتووە، هەروەها تاوتوێی فراوانکردنی کارەکانی نوێنەرایەتی رێکخراوی ناتۆ کراوە لە خاکی عێراق دا، ئەمەیش گوێرەی پێداویستیی و هاوکاریی و هەماهەنگیی پێشتر کە لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ عێراق دا. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەوی وتووە: پێشخستنی پەیوەندییەکان لە نێوان  رێکخراوی ناتۆ و حکومەتی عێراق، بەو شێوەیە کە بەشێکە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و هێمنیی ناوچەکە و جیهان، هەروها “نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ کێشمەکش و یەکلاکردنەوەی ململانێکان یاخود لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.”

مستەفا کازمیی، ئاماژە بەوەشکردوە،  کە رێکخراوی ناتۆ کاریکردوە بۆی گەشەپێدانی توانا سەربازیی و ئەمنییەکانی وڵاتەکەی،  کەشی ئەوەی رەخساندوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

هەروەها ئەمینداری گشتیی رێکخراوی ناتۆ، بەڵێنی ئەوەی داوە کە کۆمەک و هاوکاریی رێکخراوەکە بۆ عێراق بەردەوامیی دەبێت، حکومەتی عێراقیش لەمەدا دەتوانێت پشت بە کۆەکی ناتۆ ببەستێت، جەجتیکردەوە: “ناتۆ کارەکانی لە عێراق فراوان دەکات، ئەمەیش بە تایبەت لە بواری ڕاوێژکاریی و راهێنان بە هێزە کانی حکومەتی عێراق.” 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×