دواى ئه‌وه‌ى له‌په‌یامێكدا سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در پاكشه‌ى له‌هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرایكرد، "كه‌واته هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراودا ناكرێت".
ئاوێنه: یوسرا ڕه‌جه‌ب په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌فه‌یسبوكى خۆى بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"پاشه‌كشه‌كردنی ته‌یاری سه‌دری له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌واته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناكرێ".
مه‌ترسى ئه‌وه‌شى نیشانداوه، "هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی‌و ئاسایشی عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، به‌داخه‌وه ڕۆژانێكی سه‌ختتر له‌ئێستا چاوه‌ڕێمان ده‌كات".
له‌په‌یامێكدا موقتەدا سەدر سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، "پێتانڕاده‌گه‌یه‌نێم، به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناكه‌م، چونكه نیشتمان له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتره، هه‌ربۆیه ده‌ست له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كێشمه‌وه كه ئینتمایان بۆ ئه‌م حكومه‌ته هه‌یه له‌ئێستاو داهاتودا، یاخود ئه‌وانه‌ی به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسۆزیان بۆ ڕه‌وتی سه‌در هه‌یه تێكڕایان له‌كاتی خۆیدا ملكه‌چ به‌یاسا ده‌كرێن‌و حه‌ق‌و حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، دوباره ده‌یڵێمه‌وه ئه‌وانه له‌كاتی خۆیدا حه‌ق‌و حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".