وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەرنامەیەكی نوێ بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەڕێژێت.
ئاوێنه: ماركۆ میندیچینۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ڕایگەیاند: بەرنامەكە سەرنج دەخاتە سەر ئەو كەسانەی زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، وەك ژنان و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ساڵانە 250 كەس و خێزانەكانیان لە جیهاندا لەو بەرنامەیە سوودمەند دەبن.
ماركۆ میندیچینۆ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەو كەسانە لەبیرنەكرێن كە بە هۆی خۆپیشاندا و بڵاوكردنەوەی زانیاری دروستی نهێنییەوە ڕووبەڕووی زیان دەبنەوە.