2021-07-19   455     
بنکەی ئاسمانیی ئیمام عەلی لە ناسریەی پارێزگای زیقار گڕی گرت و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
ئاوێنه: میدیای فەرمیی عیراق رایگەیاند: "ئاگرەکە بەشی مانەوەی کارمەندان و سێ کۆگای ناو بنکەکەی گرتووەتەوە و چەند کەرەڤانەیەکی تایبەتی خوێندکارانی هێزی ئاسمانی سووتاون، بەڵام زیانەکان تەنیا ماددین و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
بەپێی زانیاری میدیای فەرمیی عیراق ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لە کەربەلا هوتێلێک گڕی گرت و بە تەواوی سووتا، لە رووداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستدا، 78 کەسیش، کە لە نێو هوتێلەکەدا بوون رزگارکران.