وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق: بارودۆخی ئەمنیی سەقامگیرە
  2019-05-15       713       
وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بارودۆخی ئەمنیی وڵات سەقامگیرە، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەماهەنگیان هەیەو دەبێت زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان بەكاربهێنرێت.

ئاوێنه‌: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووه‌، وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەیە، پابەندنیشن بەزمانی دیالۆگ‌و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان لەسەر بنەماو رۆشنایی پێداویستی ناوچەكە.

راشیگه‌یاندووه‌ن بارودۆخی ئەمنی لەعێراق سەقامگیرە، عێراق وڵاتێكە رێز لەهاوبەش‌و هاورێكانی دەگرێت‌و لەگەڵیان بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ دەكات، لەهەمانكدا تەئكید لەسەر سەرەوەری‌و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراقیش ده‌كاته‌وە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×