پێشینەیەك بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەدرێت
  2021-07-20       2110       
بانكی ڕەشید پێدانی پێشینەیەك بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنی و سەربازییەكان ڕادەگەیەنێت.

ئاوێنه‌: بانكی ڕەشیدی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشینەیەكی نوێ‌ دەدەن بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.

ڕاشیگەیاندووە، پێدانی ئەو پێشینەیە بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشین و هێزانەیە، كە مووچەكانیان لەسەر بانكەكەیە و ئەوانەی فۆڕمیان پركردۆتەوە نامەیەكیان بۆ ژمارە تەلەفۆنەكانیان دێت و دوای ئەوە دەتوانن سەردانی لقەكانی بانك یان نووسینگەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كار دەكەن بۆ زیادكردنی پارەی پێشینەكان و خستنە سەر هەژماری ئەوانەی لە بانكەكە تۆماركراون لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە بانكەكەوە.

هەریەكە لە بانكی ڕەشید و ڕافیدەینی حكومی بە بەردەوامی پێشینە و قەرز دەدەن بە فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مەبەستی جیاجیای وەك  هاوسەرگیری , دروست كردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو یان كڕینی ئۆتۆمبێل یان خاوەن پیشە جیاوازەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×