بڵێسە جەبار فەرمان: کوردستان پێویستی بە سەرکردەو پێشڕەوێک ھەیە، بەداخەوە تیاماندا بەدی ناکرێت
  2021-07-20       1808       
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند "کوردستان پێویستی بە سەرکردەو پێشڕەوێکی مێژوو کرد ھەیە، بەداخەوە تیاماندا بەدی ناکرێت".

ئاوێنە: بڵێسە جەبار فەرمان لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "ھەموو بەناو باڵادەستەکانی کوردو عێراق کەوتنەوە ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لە خەڵک و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و کەمئەندامان، بێ ئەوەی خۆیان بە بەرپرس بزانن بەرانبەر بە ژیان و گوزەرانیان و بێ ئەوەی لە ئازار و دۆخی سەختی ژیان تێ بگەن".

ئەو سەرکردایەتییەى یەکێتى ئەو بەرپرسانە بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەخۆیاندا نەچوونەتەوە و بە تەواوى لە ماناى ئەو وشانە تێ ناگەن کە لە پەیامەکانیاندا ریزى دەکەن.

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "کوردستان پێویستی بە سەرکردەو پێشڕەوێکی مێژوو کرد ھەیە، بەداخەوە تیاماندا بەدی ناکرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×